قازانجەكانی ئەمازۆن گەیشتوەتە 79 ملیۆن دۆلار

كۆمپانیای بازرگانی ئەمازۆن كە تایبەتە بە بازرگانی ئەلیكترۆنی رایگەیاند لەماوەی چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا قازانجەكانی ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە.

كۆمپانیای ئەمازۆن كە گەورەترین كۆمپانیای بازرگانی ئەلیكترۆنییە رایگەیاند تێكڕای قازانجەكانیان لە چارەگی سێیەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 79 ملیۆن دۆلار، پشكی شێری ئەو قازانجەش لە بازاڕەكانی ئەمریكاوە بەدەستهاتووە.

بەهای گشتی قەبارەی فرۆشییەكانی ئەو كۆمپانیایە لە رێگای ئەنتەرنێتەوە  بەرزبووەتەوە بۆ 23.2  لەسەدا كە بەرامبەرە بە 25.36 ملیار دۆلار. ئەمەش لە كاتێكدایە كە قەبارەی فرۆشییەكانی لە ئەمریكای باكووری بە رێژەی 28.3 لەسەدا بەرزبووەتەوە و قەبارەكەی گەیشتووەتە 15.01 ملیار دۆلار.