بەمەبەستى زیاتر گەیاندنى زانیارى لەسەر بوارەکانى ڕاگەیاند و کارى بازرگانى و پیشەسازى و یاساى و کاری کۆمپانیایى، شاندێکى ژوورى بازرگانى ووڵاتى سوید لەشارى سلێمانى چەند سمینارێک ئەنجامدەدات.
شاندەکەى ووڵاتى سوید لە زانکۆى سلێمانى توانیان سمینارێکى تایبەت بۆ ژمارەیەک لە قوتابیانى زانکۆى سلێمانى لەبەشە جیاوازەکان و چەند کەسایەتى بازرگانى و مامۆستا و دکتۆرى زانکۆ ئەنجامبدات بەمەبەستى گەیاندنى زانیارى و شێوازى نوێى کارى ڕاگەیاندن و بازرگانانی و پێشکەوتنى بوارەکان لەسەر ئاستى جیهان.
وتنەوەى سمینارەکان لەلایەن هەریەکە لە د.قەیس قاسم ڕۆژنامەنوسى ووڵاتى سوید ئەنجامدرا کەتیایدا جەند شێوەیەکى گرنگى کارى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى گەیاندنى کارى ڕاگەیاندنکرد لە بیندراو بیسترا و نوسراو باسکرد کە لە ئێستادا لەووڵاتانەدا چۆن کارى ڕاگەیاندن بەرەو پێشچووە و کارى ڕۆژنامەنوس دەبێت چۆنبێت لەووڵاتەکانیاندا.
پاشان ئەنتۆنى تینێڵ سەرۆکى پرۆژەکان لەژوورى بازرگانى سوید بابەتێکى تایبەتى پێشکەشکرد لەبارەى کارى بازرگانى و هەوڵدان بۆسەرکەوتن لەکارى بازرگانیدا و پشتبەستن بەتواناى تاک لەکارى بازرگانیداو کۆڵنەدان بۆسەرکەوتنى کارى بازرگانى.
لەو سمینارەدا بەشداربوان بەشێوەیەکى فراوان بەشداریانکردوو تیایدا چەندین گفتوگۆى گرنگ ئەنجامدرا لەبارەى ئەو بابەتانەى باسکرا.

