ئێران پلان بۆ ئەوە دادەنێت تاكو ساڵی 2025 نزیكەی 20 ملیۆن گەشتیاری بیانی بۆ وڵاتەكەی رابكێشێت .
جێگری سەرۆكی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیان “ئامانجیان ئەوەیە وابكەن كە خەڵكی توركیا زیاتر گەشت بۆ ئێران بكەن و دەیانەوێت تا ساڵی 2025 ژمارەی گەشتیارانی بیانی بگەیەننە 20 ملیۆن.
ئەو بەرپرسەی ئێران وتیشی “ساڵی رابردوو داهاتی كەرتی گەشتیاری لە جیهاندا نزیكەی 15000 ملیار دۆلار بوە و تەنها %5ی ئەو داهاتەش بۆ ئێران بوە كە ئەوەش رێژەیەكی زۆر كەمە.
بەپێی ئامارەكان لەئێستادا وڵاتی ئێران لەبواری داهاتی گەشتیاریدا لەریزبەندی 33 هەمین وڵاتی جیهاندایە.