خاوەنى کۆمپانیایەکى هێنانى خۆراک لەشارى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت بەهۆى قەیرانى داراییەوە هێنانى خۆراک کەمى کردووە و ناتواندرێت وەک ساڵى پار خۆراک بهێنین.
هاوبیر بورهان خاوەنى کۆمپانیاى ئارسان کراون لەلێدوانێکدا بەسایتى ژووری ڕاگەیاند” لەگەڵ دەستپێکردنى قەیرانى داراى لە هەرێمى کوردستاندا هێنانى خۆراک بە هەموو جۆرەکانیەوە کەم بۆتەوە ئەمەش بەهۆى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەران کە کاریگەى هەبووە لەسەر بازاڕ”
ئەو بازرگانە ئاماژەى بەوەشدا” لەئێستادا ئێمە ناتوانین وەک ساڵى پار خۆراک بهێنین ئەمەش بەهۆى ئەو قەیرانە داراییەى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە وە دواکەوتنى موچە هۆکارێکى سەرەکیە بۆکەمبونەوەى هێنانى خۆراک چونکە وەک پێشتر هاووڵاتیانیش خۆراکى زۆر ناکڕن لە ماڵەکانیاندا دایبنێن تەنها ئەوەندە دەکڕن کە ڕۆژانە بەکار دەهێندرێت”
خاوەنى کۆمپانیاى ئارسان کراون ئەوەش ڕوندەکاتەوە کە تەنها هێنانى خۆراک نیە کە لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا کەمى کردووە بەڵکوو سەرجەم بوارەکانى تریشى گرتۆتەوە.
جێى باسە ماوەى زیاتر لە دووساڵە هەرێمى کوردستان بەقەیرانى دارایدا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش ئەو قەیرانە بەردەوامە.