مانگی رابردوو ژماره‌ی بێكاران له فه‌ره‌نسا گه‌یشتوه‌ته سێ ملیۆن كه‌س ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی بێكاریه له فه‌ره‌نسا له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو .
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی دهنگوباسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه به‌پێی به‌یانامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاری فه‌ره‌نسا له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا ژماره‌ی بێكاران له‌وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام رووی لهبهرزبوونهوهكردوه، به‌جۆرێك گه‌یشتۆته سێ ملیۆن كه‌س . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه له هه‌مان مانگدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌رێن زیاتر له چل و پێنج هه‌زار كه‌س بووه. جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی بووژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی وپاڵپشتكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی چه‌ندین رێوشوینی ئابووری گرته‌به‌ر له‌وانه‌ش هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكان.