ئێران داوا لە ئۆپیك دەكات بڕی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە

حكومەتی ئێران داوا لە ئۆپیك دەكات لەپێناو بەرزبونەوەی نرخی نەوت بڕی بەهەمهێنان كەمبكاتەوە.

وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەییاند” لەئێستادا هیچ وڵاتێكی بەرهەمهێنەری نەوت بەم نرخەی نەوت دڵخۆش نییە.

وەزیری نەوتی ئێران داواشی لە رێكخراوی ئۆپیك و ئەندامەكانی كرد بڕیاربدەن بۆ كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت تاكو نرخی نەوت بۆ ئاستەكانی سەرو 70 دۆلار بەرزببێتەوە.