وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێك دابەشدەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە موچەی مانگی حەوتی وەزارەتی تەندروستی دابەشبكرێت.
هەر بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە سبەی چوارشەممەش موچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو گواستنەوەو رۆشنبیری دابەشدەكرێت.