لە سەدا 20ی دانیشتووانی عێراق مووچەخۆرن

بەپێی نوێترین ئامار دەردەكەوێت لەئێستادا %20ی دانیشتوانی عێراق موچە خۆرن و موچە لە حكومەت وەردەگرن.

عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند” بەپێی نوێترین ئامار دەركەوتوە ژمارەی ئەو فەرمانبەرو خانەنشینكراوانەی كە مووچە لەحكومەتی عێراق وەردەگرن گەیشتۆتە حەوت ملیۆن كەس.

عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكردوە ” بەپێی ئەو ژمارەیەش واتا رێژەی (20%)ی دانیشتووانی عێراق موچەخۆری حكومەتن.