بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوە دەركەوتوە ” جگه‌ره‌كێشان ته‌نها نابێته هۆی زیانگه‌یاندن به سییه‌كان یان به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان و مه‌ترسیداره‌كان ، له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ، به‌ڵكۆ له‌هه‌مان كاتدا مێشكی مرۆڤ به خێرایه‌كی زۆر به‌ره‌و پیربوون ده‌بات ، له‌چاو ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ناكێشن .
تیمی توێژه‌رانی به‌ریتانی ده‌لێن: ئه‌م لێكۆلینه‌وه پزیشكیه له‌سه‌ر نزیكه‌ی 9 هه‌زار جگه‌ره‌كێش له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامدراوه ، وه دووپاتیان كردوتهوه كه گه‌شه‌ی ژیانی ناته‌ندروست ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تی له‌ناوبردنی خانه‌كانی مێشك ده‌دات و زیاتریش پاڵیان پێوه‌ده‌نێت كه به‌ره‌و پیربوون بچن .
به‌پێی هه‌والێكی رۆژنامەی “شرق الاوسگ”، به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به به‌رزی فشاری خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵ له‌ناو خوێندا له‌گه‌ل زیادبوونی تێكرای كه‌له‌كه‌بوونی له‌شی مرۆڤ ، مانای ئه‌وه‌یه كه ئاستی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناو له‌شدا به‌رزبووته‌وه .
جێی باسه لێكۆلینه‌وه‌كه كه ماوه‌ی پێنج ساڵی خایه‌ندووه ، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ، كه جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی هزروبیرو ڵاوازكردنی توانای فێربوون و به‌هره‌ی مرۆڤ ، وه ئه‌گه‌ری تووشبوون به خرفاو زه‌هایمه‌ر به‌رزده‌كاته‌وه .