حكومه‌تی عێراق هاوڵاتیان له‌سودی قه‌رزی خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵ ده‌بورێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له‌سه‌رجه‌م سودی قه‌رزی خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵ بوبرێت كه له حكومه‌تیان وه‌رگرتوه‌و، قه‌رزپێدانیش تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا بڕیاریدا له‌سودی هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه‌ی هاوڵاتیان خۆشبێت كه له بانكی خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵ وه‌ریانگرتوه‌و، جه‌خیشیكرده‌وه كه پێدانی ئه‌و جۆره قه‌رزانه هه‌ر دریژه‌ی ده‌بێت.
ده‌رچونی ئه‌و بڕیاره حكومه‌تی عێراق له‌كاتێكدایه كه په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی 23ی شوباتی ئه‌مساڵدا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌خشینی هاوڵاتیان له‌سودی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه هاوڵاتیان له بانكه‌كانی خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵی وه‌ریانگرتووه.
یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی عێراق قه‌یرانی شوێنی نیشته‌جێبونه، كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی زیادبوونی دانیشتوان ئه‌و قه‌یرانه به‌ره‌و خراپتر دهچێتو، هاوڵاتیانش به توانای دارایی لاوازی خۆیان ناتوانن یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بۆخۆیان دروستبكه‌ن.