بەمەبەستی باشتركردنی دۆخی ئابوری وڵاتەكەی حكومەتی توركیا بەنیازە قەرز لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بكات.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا دۆخی ئابوریی توركیا بەرەو خراپی رۆیشت و بەهای لیەی ئەو وڵتەش دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەئێستادا حكومەتی ئەو وڵاتە بەدوای ڕێگەچارەیەك بۆ یاشكردنی ئەو دۆخە دەگەڕێت.
بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا بڕی دراوی یەدەگ لەبانكی ناوەندی توركیا كەمیكردوەو بەمەبەستی زیادكردنەوەی ئەو دراوە حكومەتی توركیا بەنازە قەرز لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بكات.
توركیا ماوەی 68 ساڵە ئەندامی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیەو ماوەیەكی زۆریش قەرزاری ئەو سندوقە بوو بەڵام دواجار لە ساڵی 2012 كۆی قەرزەكانی ئەو رێكخراوەی دایەوە.