لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە لایەن لیژنەی گەڕاندنەوە بڕێكی زۆر سێوی سوری ئێرانى گەڕێندراوەتەوە بەهۆی ئەوەی هاوردە كردنی قەدەغەیە.
پەیجی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی 2 ڕۆژدا لە لایەن لیژنەی گەڕاندنەوە بار لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڕی 4 تۆن و 130 كیلۆ سێوی سوری ئێرانی ڕەوانەی خاكی ئێران كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش كراوە، ڕۆژی دواتر بڕی 320 كیلۆی دیكە لە سێوی سور ڕەوانەی ئێران كراوەتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمەوە هاوردەكردنی سێوی سور بۆ ناو خاكی هەرێم قەدەغەكراوە.
مەرزی نێودهوڵهتى باشماخ دەكەوێتە قەزای پێنجوێن و هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران، ڕۆژانە لەو مەرزە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران دەكرێت.
ز.ر