ئۆپیک: ساڵی ئایندە نرخی نەوت جێگیر دەبێت

ئه‌مینداری رێكخراوی ئۆپیك رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ساڵی ئاینده‌دا نرخی نه‌وت جێگیر بون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

عه‌بدوڵا به‌دری ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت ناسراو به‌ ئۆپیك، له ‌كۆنگره‌یەکی تایبەت بە نه‌وت و غاز له‌ وڵاتی كوه‌یت رایگه‌یاند: ئه‌و بڕوای وایه‌ له‌ ساڵی (2016) بازاڕی نه‌وت هاوسه‌نگی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك و به‌رزبونه‌وه‌ی خواستی جیهانی.

به‌دری راشیگه‌یاند: له‌ چه‌ند مانگی رابردودا تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت کە به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه‌می كردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكاری له‌ سه‌ر نه‌وت به‌رزبۆته‌وه‌.