جارێكی تر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخرایەوە

ماوەی دوو رۆژە بە بڕیاری حكومەتی توركیا دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل داخراوەو بەرپرسێكی ئیداری ناوچەكەش ئاماژە بەوەدەكات كە ژمارەیەكی زۆر لە هاتوچۆكەران لەچاوەڕوانیی كردنەوەی دەروازەكەدا ماونەتەوە.

خەلیل مەحموود قایمقامی قەزای زاخۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە دوێنیوە حكوومەتی توركیا دەرەوازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلی داخستووە بە هۆكاری ئەوەی لە ناوچەی سلۆپی هێزی خۆی هێناوەتە ئەو ناوچەیە و دەوروبەری‌. وتیشی: تاوەكو ئێستا كاتی كردنەوەی دەروازەكە دیار نییە. بۆ ئەو بارهەڵگر و شوفێرانەشی لەسەر سنوور ماونەتەوە، هەوڵ دەدەین رێگا بكرێتەوە تا دەرباز بن، بەڵام بۆ ئەوە پێویستە توركیاش رێگا بدات.

جێی ئاماژەیە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەروازەیەكی سنوریی وشكانییە كە هەرێمی كوردستان و توركیا پێكەوە دەبەستێتەوەو جموجوڵێكی زۆری بازرگانی تێدا هەیە.