دوای ماوەیەكی زۆر گفتوگۆكردن 12 وڵاتی جیهان لە ناوچەی زەریای هێمن، لەسەر بنەماكانی پێكهێنانی ناوچەی بازرگانیی ئازاد، رێكەوتنێكیان واژۆ كرد.
دوای 5 ساڵ گفتوگۆ و مشتومڕ، سەرەنجام لەناوچەی ئەتلەنتای ئەمریكا، 12 وڵاتی ناوچەی زەریای هێمن كە رێژەی لە 40% ی ئابووریی هەموو جیهان پێكدەهێنن، رێكەوتننامەیەكیان لە سەر پێكهێنانی ناوچەی بارزگانیی ئازاد بە ناوی (هاوبەشی ترانس- پاسیفیك) یان(TPP) واژۆ كرد.
ئەو وڵاتانەش بریتین لە: ئەمریكا، ژاپۆن، ئوسترالیا، برۆنی، كەنەدا، چیلی، مالیزیا، مەكسیك، نیۆزیلاند، پیرۆ، سەنگاپور، ڤێتنامو واژۆكەرانی ڕێكەوتنەكە، لەسەر دیاریكردنی ستانداری هاوبەش و كەمكردنەوەی كۆسپە بازرگانییەكانی نێوانیان، ڕێكەوتوون.
ئەم ڕێكەوتنە، دوای پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی سەرجەم وڵاتانی ئەندامەوە، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاریگەریی لەسەر بازرگانیی بە سەرجەم كاڵاو كەلوپەلەكانەوە دادەنێت.