خشتەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (10) دانرا

خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەهاووڵاتیان بۆ مانگی (تشرینی یەكەم)ی ساڵی 2015 راگەیەنراو بەپێی خشتەكەش موەلیدەكان بەتێكرایی لە مانگی (10) دا رۆژانە (4) كاتژمێر كارەبا دەدەن و بەتێكڕایی دەكاتە (120) كاتژمێر و نرخی ئەمپێرێك كارەباش بەگوێرەی كاتژمێری كاركردن دەبێت لە مانگەكەدا.

لە كۆبۆبونەوەیەكدا كە لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی بەڕێوەچوو، هەریەك لەبەرێزان بەختیار عبدالرحمان، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و هیوا عبدالله ب. دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی و ب. وەرشەی مەركەزی و بەرێوەبەری تەنكیكی لەبەرێوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی كە سەرپەرشتی كاری موەلیدە ئەهلییەكان دەكات ‌و نوێنەری لیژنەی ئاسایشی ئابووری قایمقامیەتی مەركەزی سلێمانی و نوێنەری سەندیكای موەلیدە ئەهلییەكان ئامادەیبوون، تیایدا خشتەی مانگی (تشرینی یەكەم)ی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دانرا>

 بەگوێرەی خشتەكە كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان رۆژانە (4) كاتژمێر كارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان و نرخی ئەمێرێك كارەباش بەگوێرەی كارتژمێری كاركردنی موەلیەكان دەبێت و لەگەڵ بڕێك پارەی  رابڕدوو  كە بەهۆی هەندێك گرفت لەكارەبای نشتیمانی زیاتر  لە ماوەیەی بۆیان دیاری كرابوو كاریان كردوە و لە پارەی مانگی  (10) كۆدەكرێتەوە.

بەگوێرەی خشتەكە بەرنامەی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات تا (12)ی شەو دواتر بەردەوام دەبێت.

لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە نابێت (12)ی نیوەڕۆ تا 12ی شەو هاووڵاتیان بێ‌ كارەبا بن و پێویستە لەسەر كارپێكەری موەلیدەكان لای موەلیدەكانیان ئامادەبن و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەن بەهاووڵاتیان، جگە لەو حاڵەتی ئەگەر موەلیەیەك زیاتر لە 4 كاتژمێر كاریان كردبوو، نیو كاتژمێر پشووی موەلیدەكانیان ، دووبارە كارەبا بە هاوڵاتیان بدەنەوە، هەروەها هەر موەلیدەیەك لە پێدانی كارەبای ئەو ماوەی بۆی دیاری كراوە دوابكەویت سزا دەدرێت.