بانكەكان دەیانەوێت لەسلێمانی كاربكەن و لقی خۆیان بكەنەوە

بەمەبەستی كردنەوەی لقی خۆی لەشاری سلێمانی بانكی بحر متەوست لە عێراق داوا لەژووری بازرگانی سلێمانی دەكات كە هاوكاری بكەن بۆ سەركەوتنی كردنەوەی لقەكەیان لە سلێمانی.

سەرۆكی بانكی بحر متەوست و بەڕێوەبەرانی بانكەكە لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆبونەوە و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی كردنەوەی لقی بانكەكەیان.

دینۆ جومعە سەرۆكی بانكی نێو دەوڵەتی بحرمتەوست داوای كرد كە هاوكاریان بكەن بۆكردنەوەی لقی بانكەكەیان لەشاری سلێمانی بۆپێشخستنی كەرتی ئابوری و بازرگانی لە شاری سلێمانیدا كە ژووری بازرگانی هاوكاربێت لە ناساندنی بانكەكەیان بە بازرگانان.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند كەوەك ژووری بازرگانی سلێمانی هەموو هاوكاریەكیان دەكەین و هەوڵدەدەین بەشێوەیەكی باش لەگەڵ بازرگاناندا قسەبكەین بۆئەوەی ئاشنابن بەكاری ئەم بانكە.

لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەری بانكی نێودەولەتی ئای بی ئاردی ئای دی ئای لە بەغداد سەردانی شاری سلێمانیانكردوو لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆبونەوە و تیایدا بەهامانشێوە داوادەكەن لەشاری سلێمانی لقی خۆیان بكەنەوە وەك هاوكاریەك بۆحكومەتی هەرێم لەم قەیرانەدا و باشكردنی كاری بازرگانان لە بانكەكاندا.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد جەختیكردەوە كە بەهەمو شێوەیەك هاوكاری كاری ئەم بانكانە دەكەین كە دەیانەوێت لقی خۆیان لەسلێمانی بكەنەوە بۆبەرو پێشچونی كاری بانكی لە شاری سلێمانیدا.