وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرزێكی نوێی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە فەرمی ناساند.
ڕێباز محەمەد، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دوێنێ دوو شەممە لە سەردانێكیدا بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین، لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و قایمقامی پشدەر لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران مەرزی كێلێ بە فەرمی ناساند.
ئەندازیار سەعادەت، پارێزگاری ئورمیە و كۆنسولێ گشتی ئێران لە هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون، بە وردی باس لە كردنەوەی مەرزەكە كرا و هەروەها پرۆژەكانی ژێرخانی مەرزەكە و لە گرنگترینان قیڕتاو كردنی (18) كیلۆمەتر رێگا و پرۆژە خزمەت گوزاریەكانی وەك ئاو كارەبا و كردنەوەی فەرمانگە پێویستەكان لە مەرزەكە قسەو باسی وردی لەبارەوەكرا.