كۆمپانیای گوڵف كیستن پێترۆلیومی بەریتانی ڕایگەیاند كە یەدەگی كێڵگەی نەوتی شێخان بە پێی خەمڵاندنێكی نوێ بووەتە 639 ملیۆن بەرمیل كە پێشتر ئەم بڕە بە 299 ملیۆن بەرمیل نەوت دەخەڵمێنرا.
كۆمپانیای گوڵف كیستن پێترۆلیومی بەریتانی ڕاگەیاندراوێكی لەسەر كێڵگەی نەوتی شێخان بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە ” بەپێی ڕاپۆرتێكی نوێ سەلمێندراوە كە یەدەگی نەوتی كێڵگەی نەوتی شێخانكە پێشتر 299 ملیۆن بەرمیل نەوت بوە لەئێستادا بەرزبوەتەوە بۆ 639 ملیۆن بەرمیل”
بەپێی زانیارییەكانیش ئەم راپۆرتە نوێییە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی كۆمپانیای وەبەرهێنەر بە نرخێكی كەمتر بەرهەمهێنان ئەنجامبدات.