بۆزیاتر ئاشنابون بەكارو پیشەسازی سلێمانی و دروستكردنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ بازرگاناندا سەفیری هۆڵندی لەعێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كردووە داوادەكات پەیوەندی بازرگانی لەنێوان هەردولادا برەو پێبدرێت.
جاۆڵت مانس سەفیری هۆڵندی لە عێراق لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆبۆوە و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی گرنگیدان بە پەیوەندی بازرگاتنی لەنێوان هەردولادا.
سەفیری هۆڵندی ڕایگەیاند ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی بەهێز دروستبكەین بۆ بازرگانانی هۆڵندا و لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی بۆئەوەی بتوانین كاری بەهێز و فراوان لەنێوان هەردولادل ئەنجام بدەین.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند شاری سلێمانی یەكێكە لەو شارانەی بەردەوام بەرەو پێشچووە لە بواری بازرگانی و پیشەسازی بۆیە هیوادارین بتوانن هۆڵندیەكانیش بێنە سلێمانی و پەیوەندی بەهێز دروستبكەین لەنێوان هەردولادا.
سەفیری هۆڵندی جەختیكردەوە كەبەردەوام دەبن لەدروستكردنی پەیوەندیەكی بەهێز بۆئەوەی بتوانین بەرەو پێشچون بەكاری نێوان هەردولا بدرێت.