بەهۆی ئەو سزایانەی كە بەسەریدا سەپێندراوە حکومەتی روسیا نزیكەی 25 ملیار دۆلار زیانیان كردوە، بەڵام روسیا دەڵێت هەر بەهەمان هۆکار یەكێتی ئەوروپا نزیكەی 100 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتوە.
لە پەراوێزی كۆڕبەندی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، ئەلێكسی لیخاچوڤ جێگری وەزیری پەرەپێدانی ئابوری روسیا رایگەیاند” بەهۆی سزاكانەوە روسیا نزیكەی 25 ملیار دۆلار زیانیان كردوە، بەڵام یەكێتی ئەوروپا نزیكەی 100 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتوە.
وتیشی: بە وردیی لێكۆڵینەوە لەو زیانە ئابورییانە دەكەین كە كاریگەرییان كردوەتەسەر كەرتی ئابوریی روسیا.
بەهۆی قەیرانی ئۆكرانیاو دەستوەردانی روسیا لە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە، ماوەی ساڵێكو 6 مانگە یەكێتی ئەوروپا سزای ئابوری خستوەتەسەر مۆسكۆ.
لە بەرامبەردا حكومەتی روسیا، كۆمەڵی مەرجی بۆ هاوردەكردنی ئەو خۆراكانە داناوە كە لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە هەناردەی روسیای دەكەن.