ده‌بێته‌ پڕداهات ترین فیلمی ئه‌مریكای باكور

به‌شی دووه‌می فیلمی The Twilight Saga: Breaking Dawn ، توانی بۆ دووه‌م هه‌فته‌ له‌سه‌ریه‌ك پارێزگاری له‌ فیلمی پڕداهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مریكای باكوردا بكات ، پاش ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌شدا 64 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا .
 
ئه‌م فیلمه‌ له‌ پاله‌وانیه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ كریستین ستیوارت و ڕوبێرت باتینسون و تایلور لوتنره‌ ، وه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی “بیل كۆندون”ه‌ . 
 هه‌روه‌ها فیلمی سخوڕی (سكای فول Skyfall) ، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زنجیره‌ فیلمه‌كانی جێمس بۆند ، دووباره‌ به‌ پله‌ی دووه‌م هاته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌ پله‌ی دووه‌م دابوو ، وه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌شدا توانی 51 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه‌ . 
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ش “سام میندیس”ه‌ ، وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دانییل كریگ و خافییر باردوم و بیرنیس مارلو و نعومی هاریس رۆلی پاله‌وانیه‌تی تێیدا ده‌بینن . 
به‌پێی هه‌والی ئاژانسی ڕۆیته‌رز فیلمی تازه‌ی (لینكولن Lincoln ) ، توانی بۆ دووه‌م هه‌فته‌ له‌سه‌ریه‌ك به‌ پله‌ی سێیه‌م بێت له‌سه‌ر ئاستی سینه‌مایه‌كانی ئه‌مریكای باكور ، دوای ئه‌وه‌ی توانی 34،1 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ئاستی سینه‌مایه‌كانی ئه‌مریكای باكور به‌ده‌ست بێنێت .
 ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی “ستیڤن سبیلبرگ”و پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ دانییل دای لویس و سالی فیلدو ده‌یڤید ستراسیرنه‌ .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ فیلمی تازه‌ی وێنه‌ی جۆلاو “رایز ئۆف گاردیانز Rise of the Guardians” ، پاش ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا 32,6 ملیۆن دۆلار كۆكرده‌وه‌ ، توانی به‌ پله‌ی چواره‌م بێت . 
ئه‌م فیلمه‌ش له‌ ده‌رهێنانی “بیتر رامسی”و به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌لیك بۆلدوین و شیو جاكمان بووه‌ . 
هه‌روه‌ها فیلمی تازه‌ی (Life of Pi) له‌ ده‌رهێنانی “ئه‌نگ لی” ، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ پله‌ی پێنجه‌می فیلمی پڕداهات هات له‌سه‌ر ئاستی سینه‌مایه‌كانی ئه‌مریكای باكور ، به‌وه‌ی كه‌ 30,2 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا . وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سوراج شارماو عرفان خان و عادل حسێن و خانمه‌ ئه‌كته‌ر تابو ڕۆلی پاله‌وانیه‌تیان بینیوه‌ .