بەپێی نوێترین ئامار دەركەوتوە لەو وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ رێژەی بێكاری گەیشتوەوتە لە 11% . بەو شێوەیەش 23 ملیۆن كەس بێكارن.
ئاژانسی ئامارەكانی ئەوروپا (یۆرۆستات) رایگەیاند كە ژمارەی بێكاران لە ناوچەی یۆرۆدا كە لە 19 دەوڵەت پێكهاتووە، بە بەراورد بە مانگی حوزەیرانی رابردوو 1000 كەس كەمتربووەتەوە، بەوشێوەیەش ژمارەی بێكاران كەمبووەتەوە بۆ 17 ملیۆن و 600 هەزار كەس. ژمارەی بێكارانیش كە تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە زیاتر لە 3 ملیۆن و 100 هەزار كەس بووە لە مانگی رابردوودا. بەوشێوەیەش رێژەی بێكاری لەنێو گەنجانی ناوچەی یۆرۆدا 22.3%یە .
یۆرۆستات رایگەیاند كە ئەڵمانیا كەمترین رێژەی بێكاری هەیە كە ئەویش 4.5 %. رێژەی بێكاری لەنێو گەنجانی ئەڵمانیاشدا 7%ە، زۆرترین رێژەی بێكاریش لە ئیسپانیا و یۆنان تۆماركراوە كە گەیشتووەتە زیاترلە 20% ، رێژەی بێكاری لەنێو گەنجانی ئەو دوو وڵاتەشدا گەیشتووەتە 48%.
لەلایەكی دیكەوە رێژەی بێكاری لە یەكێتی ئەوروپادا كە لە 28 وڵات پێكهاتووە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نەگۆڕاوە. بەوشێوەیەش رێژەی بێكاری لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا 9.5% ، كە 23 ملیۆن كەس لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا بێكارن .