كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرایكرد، تەنها لە كۆتایی پشوی هەفتەی یەكەمی خستنەبازاڕی ئایفۆنە نوێیەكەوە، (13) ملیۆن موبایلی ئایفۆنی جۆرەكانی “6s” و”6sPlus” فرۆشتوە.
ئەم فرۆشتنەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی ئەو كۆمپانیایەیە، ژمارەی پێوانەیی پێشتر بۆ ئەو ئایفۆنەی كە ساڵی 2014 خستیەبازاڕەوە لە كۆتایی پشوی هەفتەی یەكەمدا فرۆشتنی (10) ملیۆن ئامێر بو.
تیم كوك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ وتی” كرادانەوەی كڕیاران زۆر جوان بو، ئێمە هەوڵدەدەین لە رۆژی 9 ی ئۆكتۆبەردا ژمارەیەكی زیاتر لە ئایفۆنی جۆرەكانی 6s و6sPlus بگەیەنینە زۆرێك لە وڵاتان”.
ئەپڵ رایگەیاند، ئامێرە نوێیەكانی ئێستا لە زیاتر لە 40 وڵات بەردەستنو لە رۆژی 9 ی ئۆكتۆبەری ئایندەشدا دەگەنە زیاتر لە 130 وڵاتی جیهان.