بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە دەستبەکاربونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی قونسوڵی نوێی ئێرانی کرد لەشاری سلێمانی.
لەسەردانەکەدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پیرۆزبای خۆی و ئەندامانی ژووری گەیاندە قونسوڵی نوێی ئێران لەسلێمانی و داوایکرد کە بتوانن کاری بازرگانی لەنێوان هەردولادا ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکرێت لەسەر سنورەکان.
وتیشی” پەیوەندی بازرگانی ئێران لەگەڵ سلێمانیدا لەمێژینەیە و هەمیشە ئەو پەیوەندیە ڕۆڵی خۆی بینیوە لەرەوشە ئابوریەکانی نێوان هەردولادا لەئێستاشدا ڕۆژانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە لەسەر سنورەکان و مەرزە نێودەوڵەتیەکان”
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی داوای لەقونسوڵی ئێرانکرد کەهەوڵبدەن کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان بکرێت و چیتر لەسەر مەرزەکان بازرگانان بێزار نەکرێن و بتوانن بەئاسانی و خێرای بارەکانیان بگەیەننە کوردستان و ڕەوشی مەرزەکان باشتر بکرێت.
سیروان محەمەد جەختی کردەوە کەپێویستە قونسوڵی ئێران پێدانی فیزا ئاسانتربکات و بەتایبەت بۆ بازرگانان کە بەردەوام کاری بازرگانی لەگەل ئێراندا دەکەن.
لای خۆشیەوە قنسوڵی نوێی ئێران لە سلێمان ڕای گەیاند کە بەهەموو توانایەکیانەوە کاردەکەن بۆ باشکردنی پەیوەندیا بازرگانیەکان.