بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق كۆمپانیایەك لەسلێمانی ڕاستەوخۆ نوێترین ئامێرەكانی ئەپڵ دێنێتە بازاڕەوە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە فرۆشی وەك پێویست نییە.
كارزان عەبدولرەحمان خاوەنی كۆمپانیای ئەسێ لەلێدوانێك بە سایتی ژووری بازرگانی وت ” ئێمە توانیومانە دوای چەند كاتژمێرێك لەبڵاوكردنەوەی نوێترین ئایفۆنی شەش ئێس لەوڵاتی ئەمریكا و ئەروپا بیهێنینە شاری سلێمانی لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان”.
وتیشی” بەهۆی قەیرانی داراییەوە فرۆشی ئایفۆنی S6 وەك ئایفۆنی 6 نەبو لەماوەی سێ ڕۆژدا ٢٠٠ ئایفۆنی فرۆشراوە بەڵام خەڵك دێت سەیری بەرهەمەكان دەكات بەڵام لەبەر بێ پارەیی و نەبونی موچە خەڵك كەم دەیكڕێت”.
لەئێستادا ئامێرەكانی ئەپڵ لەجیهان و كوردستانیش خواستی زۆریان لەسەرە بۆیە هەوادارانی بەردەوام لەچاودێری هاتنی بەرهەمی نوێی ئەم جۆرە ئامێرانەن.
لەبارەی نرخەكانی ئایفۆنەوە كارزان ڕاگەیاند” لەشاری سلێمانیدا نرخی ئایفۆنی ٦ئێس شانزە گێگابایت گۆڵد بە ٧٦٠ دۆلارە و ڕەش و سپی بە ٧٥٥ دۆلارە و پەمەییەكەی بە ٧٨٠ دۆلارە و ٦٤ گێگابایتەكەی گۆڵد بە ٨٦٠ دۆلارە ڕەش و سلڤەرەكەی ٨٥٥ دۆلارە پەمەییەكەی بە ٨٩٠ دۆلارە و ١٢٨ گێگابایتی ئایفۆنی ٦ئێس گۆڵد بە ٩٨٠ دۆلارە سپی و سلڤەرەكەی بە ٩٦٠ دۆلارە و پەمەییەكەی بە ١٠٠٠ دۆلارە”.