بودجه‌ی‌ 2016ی‌ عیراق به‌مشێوه‌یه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌

 
لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بوودجه‌ی‌ ساڵی‌ داهاتووی‌ عیراق له‌ 113 بۆ 105 ترلیۆن دینار.



لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ئاشكرایكرد، كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بوودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق له‌ 113 ترلیۆن  بۆ 105 ترلیۆن دینار، راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان‌و سه‌ره‌ك وه‌زیران ده‌كه‌ن، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بوودجه‌‌و ده‌بێت پشت به‌بودجه‌ی‌ كارپێكردن ببه‌سترێت‌و ته‌ركیزبكرێته‌سه‌ر بڕگه‌ گرنگه‌كانی‌ بوودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان”.



حوسام ئه‌لعقابی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌كه‌ رونیشیكرده‌وه‌” لیژنه‌ی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌، مافی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بوودجه‌ی‌ هه‌یه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كورتهێنان”، راشیگه‌یاندووه‌” بوودجه‌ی‌ گشتی‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ 113 ترلیۆن دینار بنیاتنراوه‌، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌سایه‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كاندا كه‌حكومه‌تی‌ عیراق ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌روه‌ها تێیدا رێژه‌ی‌ كورتهێنان گه‌یشتووه‌ته‌ 29 ترلیۆن دینار”.



ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌” بوودجه‌ی‌ 2016 له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ 3 ملیۆن‌و 600 هه‌زار به‌رمیل په‌تڕۆڵ له‌ڕۆژێكدا خه‌مڵێندراوه‌، كه‌تا ئه‌م چركه‌ساته‌ نه‌مانتوانیووه‌ پێی‌ بگه‌ین‌و ناكرێت پشتی‌ پێ ببه‌سترێت”.