له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژندا له‌شاری سلێمانی زیاتر له چوار هه‌زار هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانیان كردوه.
رەئوف عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی به‌سیتی ژووری ڕایگەیاند “لەڕۆژانی جەژنی قورباندا 3470 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه چارەسەریان بۆکراوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که له‌و چوار رۆژه‌دا408 نەخۆش داغڵ بووەو 35 برینداری رووداوه‌كانی هاتووچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.
هه‌روه‌ها 14هاوڵاتی بەشەرە چەقۆ و شەڕ برینداربوون و 19 حاڵەتی کەوتنە خوارەوەو 4 برینداری فیشەک و تەقەمەنی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه. 67 هاوڵاتی برینداری جیاجیا گەیەندراونهتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، هاواڵاتییهک به روداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە”.
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتن ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند که به‌کۆی گشتی چوار هه‌زارو هه‌شت كه‌س سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتن سلێمانیان کردوەو “ئەم جەژنە به‌به‌راورد به جەژنی رابردوو روداوەکان روویان له کەمی کردووە”.