رێژەی بێکاری لە فەرەنسا رووی لە زیادبون کردوە و لەماوەی رابردودا ژمارەیەکی پیوانەیی تۆمار کردووە.
بەپێی ئامارە فەرمیەکانی ئەو وڵاتە لە مانگی ئابی رابردودا ژمارەی بێکاران لە فەڕەنسا ٢٠ هەزار کەس زیادی کردووە.
بەم پێیەش تەنها لەماوەی ئەو مانگەدا رێژەی بێکاریی بەڕیژەی 0.6% بەرزبووەتەوە کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە بەرزبونەوەی بێکاری لەماوەی مانگێکدا لەو وڵاتە.