بانکى ناوەندى عێراق رایدەگەیەنێن کە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە (23) ملیار دۆلارى فرۆشتوە.
لە بەیاننامەیەکدا بانکى ناوەندى عێراق، رایگەیاند: بانکەکە لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ (23)ى ئەیلول، (32) ملیار و (63) ملیۆن و (125) هەزار و (616) دۆلارى فرۆشتوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە کە ئەو بڕە دۆلارەى ئەمساڵ فرۆشراوە کەمترە لەو بڕەى کە ساڵى رابردو تا هەمان وادە فرۆشراوە، بەوپێیەى سەرەتاى ساڵى (2014) تا کۆتایى ئەیلولى هەمان ساڵ (37) ملیار و (952) ملیۆن و (481) هەزار دۆلارى فرۆشتوە.
ئەوەشى خستوەتەڕو کە بەشێوەیەکى گشتى لەمساڵدا هەر دۆلارێک بە بانکەکان بە (1187) دینار فرۆشراوە بە (21) دینارى عمولەوە بۆ هەر دۆلارێک، هەروەها دۆلار بەشێوەى کاش بە (1190) دینار فرۆشراوە بە (24) دینارى عمولەوە بۆ یەک دۆلار.