وڵاتی چین لەئێستادا بوەتە گەورەترین وڵاتی هاوردەكاری نەوت لەجیهانداو لەسەرەتای ساڵی 2015 ەوە زۆرترین نەوتی هاوردە كردوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی وڵاتی چین لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو وڵاتە رۆژانە حەوت ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە كردوە.
لەدوای چینیش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دێت كە ئەویش لەسەرەتای ئەمساڵەوە رۆژانە حەوت ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە كردوە.