لە چارەكی دوەمی ئەمساڵدا رێژەی بێكاری لە یۆنان كەمیكردوەو گەیشتوەتە (24.6%) ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە چارەكی یەكەمی ساڵی رابردودا رێژەكە (27.8%) بو.
بەپێی ئامارەكانی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ سەرژمێری، رێژەی بێكاری لە چارەكی یەكەمی ساڵی رابردودا گەیشتە بەرزترین ئاست، ئەویش رێژەی (27.8%) بو، بەڵام لە چارەكی دوەمی ئەمساڵ رێژەكە بۆ (24.6%) كەمیكرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، رێژەی (71.44%)ی بێكارەكان لە یۆنان، نزیكەی بەدوای كارێكدا دەگەڕێن كە بە گرێبەستی درێژ خایەن بێت.
هەر بەپێی ئامارەكان، ئابوری وڵاتە بە رێژەی (0.9%) گەشەی كردوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی بەرزبونەوەی خەرجییەكانی بەكاربردن و هەناردەكردن.