شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان له باشووری كوردستانەوە بۆ پته‌وكردنی هاوئاهه‌نگی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و باشووری كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای كرماشانیان کرد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لەو سەردانەشدا ئاڵای کوردستان بەفەرمی داندرا.
یاسین ره‌حیم فه‌رەج جێگری یەکەمی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند دانانی ئاڵای كوردستان بۆیه‌كه‌مجارە به‌فه‌رمی له‌سه‌ر مێزی دانیشتنی كۆبوونه‌وه بێت، ئه‌وە ده‌رده‌خات، كه كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی ته‌واو به باشووری كوردستان ده‌دات و ده‌یه‌وێت هێنده‌ی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا قوڵتر ببنەوە”.
مه‌نسور ساڵح فه‌ر، سه‌ركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕایگەیاند دانانی ئاڵای كوردستان به‌و مانایه دێت، كه ئێمه گرنگی ته‌واو به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندیه‌كی له مێژینه‌ی بازرگانی و كو‌لتووری له نێوانماندا هه‌یه.
بەپێی زانیاریەکان ساڵانه نزیكه‌ی 6 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران‌دا دەکرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه هەرێمی كوردستان هێندەی دیكه به‌لای ئێرانه‌وه گرنگبێت.