ئه‌ندامێکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت خه‌باتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووه‌ته هۆی دابین کردنی سه‌قامگیری وڵات و ئه‌مه‌ش که‌ش و هه‌وایه‌کی گونجاوی بۆ ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ڕه‌خساندووه.
له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی چالاکوانانی بواری ئابوری پارێزگاکانی سلێمانی و کرماشان که له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان به‌ڕێوه‌چوو ئازاد شمقار ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌که به هۆی سه‌رهه‌ڵدان و چالاکی تیرۆریسته‌کانی داعش وه‌فدی بازرگانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که که‌متر سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌ردانی کرماشانمان کردووه تا له هاوکاران و بازرگانانی ئه‌م پارێزگایه داوا بکه‌ین سه‌ر له نوێ بۆ بازاڕه‌کانی هه‌رێم و عێراق بگه‌ڕێنه‌وه.
وتیشی: ئاماده‌بوونی تاقمێکی تیرۆریستی له عێراق نابێت ببێته ڕێگر له به‌رده‌م چالاکییه بازرگانییه‌کان، ئێمه پێویسته ئه‌وه بسه‌لمێنین که به‌رده‌وامین له هاوکاری یه‌کدی و په‌ره به په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌کانمان ده‌ده‌ین.
جامی کوردی