پێویستەکارگەکانى ئێران بەکوالێتى بەرز کاڵا بنێرن بۆسلێمانى

 
لەدرێژەى سەردانەکەى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بۆپارێزگاى کرماشان چەند کارگەیەک لەو پارێزگایە بەسەر کرایەوە و تیایدا تاکید لەوە کرایەوە کە پێویستە کارگەکان بە کوالێتى بەرز کاڵاکانیان بنێرن بۆ سلێمانى وەک ئەوەى بۆ ووڵاتى ئێران دروستى دەکەن.
شاندەکەى ژوورى بازرگانى و پیشە سازى سلێمانى سەردانى کارگەى مانیزان یانکرد لە پارێزگاى کرماشان کە تایبەتە بەبوارى شیرەمەنى، ئەم کارگەیە بەرهەمى ڕۆژانەى 300 بۆ 350 تۆنە کە بەرهەمى ماست و پەنیر و دۆ یە کە سەرجەمیان لە شیرى ئاژەڵدروستدەکرێت و بەڕێژەى لە 10% شیرى وشکى تێدەکرێت ئەویش تەنها بۆ پەنیر.
ئەو کارگەیە بەپێى ستانداردى جیهانى کاردەکات و سەرجەم بەرهەمەکانى بۆ پارێزگاى کرماشان و تارانە و دواى ئەوەش زۆرێک لەو بەرهەمانەى دەنێرێت بۆ شارەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق.
لەو کارگەیەدا نوێنەرانى کەرتى تەندروستى سلێمانى و هۆبەى پشکنین لەخاڵى سنورى پەروێزخان تەواوى سەرنج و داواکاریەکانیان گەیاندە خاوەنى ئەو کارگەیە کەپێویستە بەشێوەى تەندروست و کوالێتى بەرز ئەو شیرەمەنیانە بنێرن بۆکوردستان و هەوڵى تەواو بدەن بۆ بەدەستهێنانى کوالێتى باش و ناردنیان بە ئۆتۆمبێلى تایبەتى ساردکەرەوە بۆسە سنورەکان.
هەمان شاندى بازرگانى سلێمانى لەکرماشان سەردانى کارگەى بەرهەم هێنانى کاشیان لە پارێزگاى کرماشانکرد کە ئەو کارگەیە لە 75% بۆ هەرێمى کوردستاندەنێرێت و ڕژانەش 35 هەزار مەتر کاشى بەرهەم دەهێنێت کە بەپێشکەوتوترین ئامێرى بەرهەم هێنانى کاشى کاردەکات.
ئەم کارگەیە بەپێى سیستمى ئۆتۆماتى کاردەکات و سود لەبەرهەمى ناوخۆى وەردەگرێت بۆ دروستکردنى ئەو جۆرە کاشیانە کە پێى دەوترێت کاشى سیرامیک.
ئاغاى محەمەدى بەڕێوەبەرى فرۆش لەکارگەکە ڕایگەیاند کارگەکەیان بەتوانایەکى بەهێزەوە ڕۆژانە کاردەکات کە لەتوانایدایە لە 24 کاتژمێردا 35 هەزار مەتر کاشى بەرهەم بهێنێت بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى.
ئاماژەى بەوەشدا کە ئەم کارگەى کاشیە زۆربەى فرۆشى بۆ هەرێمى کوردستانە لەوێشەوە بۆ شارەکانى خواروى عێراقە کە بە ڕێژەى 75% ڕەوانەى ئەوێى دەکەین ئەوەى تریشى لە ناو ئێراندا دەفرۆشرێت.
شاندەکەى ژوورى بازرگانى سلێمانى لەکۆتایدا سەردانى گەورەترین کارگەى بەرهەم هێنانى چیمەنتۆى کرد لە شارى کرماشان کە ڕۆژانە زیاتر لە 50 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنێت بە کوالێتى پێویست و بەبەکار هێنانى بەرهەمى خۆماڵى کە تەواوى ئەو کارگەیە لەتوانایدایە بەرهەمى ناوخۆى بەرهەم بهێنێت و پاشانیش ڕەوانەى بکات بۆ دەرەوەى ئێران وە هەرێمى کوردستانیش یەکێکە لەو شوێنانەى کە بەردەوام چیمەنتۆى بۆ دەنێردرێت و بەکوالێتى بەرز.
لەکۆتاى سەردانەکاندا ئازاد شمقار ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لەگەڵ نوێنەرانى سەرجەم کارگەکاندا گفتوگۆى کردو ڕایگەیاند کە پێویستە سەرجەم ئەو پێداویستیانەى دەنێردرێن بۆ کوردستان بەتایبەت شارى سلێمانى ئاستى کوالێتیان بەرز بێت وەک ئەوەى کە بۆ ووڵاتى ئێران دروستدەکرێت.
ئاماژەى بەوەشدا کەسەرجەم مەرزەکانى نێوان کوردستان و ئێران لەبوارى کوالێتى کۆنترۆڵ و تەندروستیەوە بەباشى چاودێرى دەکرێت و ئامێرى پشکنینى باش داندراوە بۆیە هەر شتێک کوالێتى لەگەڵ کوردستاندا نەگونجێت ڕێگەى پێنادرێت بێتە کوردستان بۆیە پێویستە کوالێتى باش بنێرن بۆ هەرێمى کوردستان.