دابەشكردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆش موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی ئەمڕۆ پێنجشەمە موچەی مانگی شەشی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی ئەو راگەیەندراوە بڕیارە رۆژی یەكشەممەش موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشبكرێت.