کۆبونەوەی بازرگانی سلێمانی و کرماشان بەڕێوەچوو

 
 
لەپارێزگای کرماشان کۆبونەوەی چالاکوانانی ئابووری پارێزگای کرماشان لەگەڵ شاندی بازرگانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا کەتیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لەبازرگانانی کرماشان ئامادەی کۆبونەوەکەبوون.
 
یاسن ڕەحیم جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەدانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان و ئەندامان و بازرگانانی ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند: شاری سلێمانی هەمیشە بەخۆشحاڵیەوە هەوڵیداوە لەگەڵ پارێزگای کرماشاندا پەیوەندیە بازرگانیەکان و ئابوریەکان توندتر بکات و کارئاسانی لەنێوان هەردوولادا بۆ بازرگانان بکرێت.
 
ئاماژەی بەوەشدا لەم سەردانەماندا کە نوێنەری کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سلێمانیمان لەگەڵدایە کەدەمانەوێت لەنزیکەوە لەهەموو ئەو کارو کێشانە بگەن کەبازرگانان داوای چارەسەرکردنی دەکەن کەزۆرجار ڕووبوڕویان دەبێتەوە لەسەر سنورەکان.
 
لای خۆشیەوە کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان ڕایگەیاند: دڵخۆشین بەم سەردانەی بازرگانان و نوێەرانی فەرمانگە حکومیەکانی سلێمانی هیوادارین کەبتوانن پێکەوە هەموو ئەوکێشەو گرفتانەی کەهەیە چارەسەریان بکەین و ڕێگەی پەیوەندی بازرگانی نێوان سلێمانی و کرماشان بەرەو ثێشچونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
 
ئەندامانی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی داواشیان لەتەواوی بازرگانانکرد کەهەوڵبدەن کاربکەن بهێنانی کارگەکانیان بۆشاری سلێمانی تالەوێ وەبەرهێنانی زیاتربکەن.
 
هەر لەو کۆبەنەوانەدا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی و نوێنەرانی ڤێرتەرنەری و تەندروستی ڕێنمای وردیاندا بەو بازرگانانەی لەبواری خۆراکدا کاردەکەن و دەینێرن بۆسلێمانی بۆئەوەی بەشێوەی تەندروست و بەو کوالێتیە خۆراکەکانیان بهێنن کەپێویستە بۆشاری سلێمانی.
 
لای خۆشیەوە فەرهاد تۆفیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەوردی گوێمان بۆ کێشەو گرفتەکانی بازرگانانگرت لەشاری کرماشان وە ئەوشتانەی ئەوان پێویستیان پێیەتی بۆیانبکرێت ئێمە هەمی دەبەینەوە بۆپارێزگاری سلێمانی و لەوێش هەوڵدەدەین بەپێی یاسا کاریان بۆبلرێت.
شاندەکەی سلێمانی لەشاری کرماشان کارگەی گەورەی پترۆ کیمیای کرماشانی بەسەرکردەوە کە ئەم کارگەیە ڕۆژانە 700 هەزار تۆن بەرهەم دێنێت و بڕیارە لەساڵی داهاتودا بیگەیەنێتە 1 ملێۆن و 200 هەزار تۆن کەئەم کارگەیە پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و ڕەوانەی دەرەوەشی دەکات.
 
دواتر کارگەی دروستکردنی مقەبایان بەسەرکردەوە کەئەم کارگەیەش یەکێکە لەکارگە گەورەکانی ئەوشارەو هەمووجۆرە مقەبایەک دروستدەکات.