كۆمپانیای ئەپڵ بە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لەلایەن حكومەتی چینییەوە سزادەدرێت، ئەویش لەبەرئەوەی تا ئێستا ئەو بڕە باجەی لەو وڵاتە لەسەریەتی نەیداوە.
سزادانی ئەو كۆمپانیایە لە دوای ئەوە دێت كە لە ساڵی 2013 دا زانیاری هەڵەی لەبارەی داهات و خەرجییەكانی بە حكومەتی چین و بانكەكانی ئەو وڵاتە دابوو.
ئەپڵ لەوبارەیەوە رایگەیاند، پێدانی زانیاری هەڵە بە بانكەكانی چین مەبەستدار نەبووە و هۆكاری سەرەكی بە هەڵە تێگەیشتن بووە لە یاسای باجی ئەو وڵاتەدا.
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی چین، پێویستە ئەپڵ بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بە حكومەتەكەیان بدات، ئەمە لەكاتیكدایە كە بڕی 71 ملیۆن دۆلار وەك باج لەسەر ئەو كۆمپانیایە كۆبووەتەوە و تائێستا نەیداوە.