بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبەنەوەیەک و سەردانکردنی چەند کارگەیەک شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی گەشتنە شاری کرماشان.
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕیگەیاند” ئەمڕۆ 9/15 شاندێکی بازرگانی و پێشەسازی و نوێنەری چەند بەڕێوەبەرایەتیەک و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گەشتینە شاری کرماشان”
وتیشی” ئامانجی سەردانەکەمان لەسەر بانگ هێشتی ژووری بازرگانی کرماشانبووە بۆزیاتر گرنگیدان بە پەیوەندیە بازرگانیەکانمان لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندی دارەکان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی و قسەکردن لەسەر تەواوی ئەوکێشەو گیر و گرفتانەی کەهەیە لەسەر سنورەکان ولەنێوان بازرگانان وە هەوڵدان و لێک تێگەشتن بۆچارەسەرکردنیان”
بڕیاروایە شاندەکە لەگەڵ هەریەکە لەسەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان و پارێزگاری ئەوشارە کۆبونەوە ئەنجام بدات گفتوگۆی تەواو لەسەر کێشەکان بکرێت.
ئەوشاندەی سەردانی کرماشانیانکردووە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و نوێنەری تەندروستی و ڤێرتەرنەری و بازرگانی و پیشەسازی و چەند بەڕێوەبەرایەتیەکی تری تیادا بەشدارن.
ز.ر