كۆمپانیای ئەڵمانی (مان) تایبەت بە ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر و گواستنەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MAN Truck & Bus) بە هاوكاری هاوبەشەكەی كە كۆمپانیای (تیرامار)ە هەستان بە كردنەوەی پێشانگا و ناوەندێكی خزمەتگوزاری بەردەوام بە پێوەری نێوەدەوڵەتی لە شاری هەولێر.
ئەم پێشانگایە رێگە بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی مەزن بەپێوەری نێودەوڵەتی رێگە خۆش دەكات بۆ كەرتی ئۆتۆمۆبێلە بازرگانیەكان لە ناوچەكەدا.
ناوەندە خزمەتگوزارییەكە لە سێ یەكەی چاككردنەوە بە تەواوی پێداویستییەكان و شوێنی تایبەت بە پشكنینی بارهەڵگر و پاسەكان پێكدێت كە بەپێی ستاندەرە ئەوروپییەكان كاردەكەن. لە نێو ناوەندەكەدا، كۆگایەكی (400) مەتر چوارگۆشەش هەیە كە كەلوپەلی یەدەكی ئۆریجیناڵی ئۆتۆمۆبیلەكانی (مان)ی تێدایە وەك فیلتەر و مادەی چەوركردن و پێداویستی دیكە.