ئەمڕۆ سێ شەممە 15-5-2015 ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەو خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.
لە ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵدا ملیۆنێك و 700 هەزار خوێندكار لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن.
لەمیانی وتارێكیشیدا بەبۆنەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە رایگەیاند” سەرەڕای ناهەمواری دۆخی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بە هیمەتی خەڵكی كوردستان خوێندن دەستیپێكرد”.
پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشكرد “بۆ ئەمساڵ 50 هەزار قوتابی ناویان تۆمار كراوە لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی”.
وەزیری پەروەردە ئاشكراشیكرد”سەرەڕای قەیرانی دارایی توانیمان سێ ملیار دینار دابین بكەین بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، هەروەها بۆ ئەمساڵ بەبەهای زیاتر لە 12 ملیار دینار كتێبی نوێمان چاپ كردووە”.