فیتالی ئهوسیبۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (واز)ی روسی رایگه‌یاند كۆمپانیاكه‌یان سه‌رقاڵی دروستكردنی تازه‌ترین ئۆتۆمبێلی جۆری سیدان (لادا)یه‌و به‌م نزیكانه ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه.
رونیشیكرده‌وه، نرخی ئه‌و ئۆتۆمبێله نزیكه‌ی 500 هه‌زار رۆبڵ ده‌بێت، كه ئه‌وه‌ش یه‌كسانه به 7 هه‌زار دۆلار.
رۆژنامه‌ی رۆسیسكایا گازێتا له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه بڵاویكرده‌وه له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیا نرخی ئۆتۆمبێلێكی جۆری سیدان لادا له‌نێوان 495 بۆ 500 هه‌زار رۆبڵه، به‌ڵام شاره‌زایان رایانگه‌یاند دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 650 هه‌زار رۆبڵ ئه‌وه‌ش ده‌كاته 9 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
جێی باسه كۆمپانیای (واز)ی روسی لقی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری كالۆگا، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل.