لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهحوکمڕان و ئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا، به‌یه‌ك لیست به‌شداریی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ له‌هه‌ولێر هاوپه‌یمانیی ستراتیژییان راگه‌یاند، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی-یش رایگه‌یاند: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه په‌یامێكی گرنگه بۆ كورد‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه لـــه‌م ملمـــلانێیهدا یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگین، په‌یامێكیشه به‌وه‌ی هه‌ر كاتێك كورد مه‌ترسی له‌سه‌ر بێت یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێسته.
هاوكات وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، دووپاتی كرده‌وه كه یه‌كێتی پشتیوانی له‌یه‌ك لیستیی كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌كه‌ركوك ده‌كات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان به‌مامه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی و دروستی قۆناغه‌كه ناوده‌بات.