ئێران بڕی پێنجسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی عێراق کردووە

 
له‌ شه‌ش مانگى رابردوو ئێران بڕی پێنجسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات. 
خه‌لیل حه‌یده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومركی ئیلام به‌ میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابڕدوودا له‌ سنووری ئیلام له‌گه‌ڵ عێراق بڕی پێنجسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار كاڵا له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی عێراق كراوه‌.
 
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌نارده‌یه‌ كاڵای جۆراوجۆر بووه‌ جگه‌ له‌ نه‌وت، كه‌ بریتین له‌ كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، به‌رهه‌می كشتوكاڵ و به‌رهه‌می پلاستیكی و ئاسنی.
 
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، رۆژانه‌ زیاتر له‌ پێنجسه‌د لۆری و ترێله‌ به‌رهه‌م و كاڵا و شتومه‌ك له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێرانه‌وه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی عێراق ده‌گوازنه‌وه‌ گومرگی مێهران.
 
ز.ر