کۆبونەوەی یەکێتی ژورەبازرگانیەکان بەردەوامە بۆچارەسەرکردنی ڕەوشی بازرگانی لە عێراقدا
بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربون لەڕەوشی کاری بازرگانی و پیشەسازی لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا یەکێتی ژورەبازرگانیەکانی عێراق کۆبونەوەکانی بەردەوامە و داوادەکرێت پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و شارەکانی خواروی عێراق گرنگی زیاتریان پێبدرێت.
عوسمان فەتاح نوێنەری ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەو کۆبونەوەیەدا بەشداریمانکرد و تیادا گفتوگۆکرا لەبارەی باشکردنی ڕەوشی بازرگانی لەعێراقداو پەیوەندیەکانی هەرێم لەروی بازرگانیەوە زیاتربکرێت و کار ئاسانی بۆ بازرگانانی هەردولابکرایت بەتایبەت لەخاڵەسنوریەکانەوە کەڕێگری لە بازرگانانی هیچ لایەک نەکرێت.
وتیشی لەوکۆبونەوەیەدا باس لەوەکراوە کەپێویستە بازرگانان لەوە ئاگاداربکرێنەوە کەڕەوشی ئێستای عێراق و قەیرانی دارای لەبەرچاو بگیرێت و خواستی هاوڵاتیان لە ئامادەکردنی پێداویستیەکانیان هەرزانبکەن و هاوکاریانبن.

ز.ر