لەماوەی ٣٥ ساڵی داھاتوودا ژمارەی دانیشتوانی زەوی نزیکەی ٣ ملیار زیاد دەکات و دەگاتە ١٠ ملیار کەس .
لەوباریەوە پەیمانگەیەکی فەڕەنسی تایبەت بە توێژینەوە دیمۆگرافیەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە ، لەساڵی ٢٠٥٠ دا ژمارەی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی کە لە ئێستادا ٧ ملیار و ٣٠٠ ملیۆنە، بۆ ١٠ ملیار کەس زیاد دەکات .
لە راپۆرتەکەی پەیمانگەی فەرەنسی تایبەت بە توێژینەوە دیمۆگرافیەکاندا کە ھەر دوو ساڵ جارێک راپۆرتێک لەبارەی ژمارەی دانیشتوانی زەویەوە بڵاودەکاتەوە، ئاماژەدراوە بەوەی لە ماوەی دوو سەدەی رابردوودا ژمارەی دانیشتوانی زەوی ٧ ھێندە زیادیکردووە و چاوەروان دەکرێـت تا کۆتایی سەدەی (بیست و یەک) ژمارەی دانیشتوانی بگاتە ١١ ملیار کەس .
ز.ر