سنوری ئیبراهیم خەلیل بەتەواوی نەکراوەتەوە

 
بەھۆی تێکچوونی دۆخی باکوری کوردستان و بەردەوامی پەلامارە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی جزیرە، سەدان بارھەڵگر لەسەر سنورەکانی نێوان تورکیاو ھەرێمی کوردستان ماونەتەوە.
بورهان علی ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند جارجار خاڵی سنوری ئبیراھیم خەلیل دەکرێتەوە، بەڵام تەنھا لە سنوری ھەرێمی کوردستان رۆیشتن بۆ ناو خاکی تورکیا ھەبووە، بەپێچەوانەوە ھاتووچۆ نەبووە، ئەوەی لە تورکیاوە ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبیلی تایبەت بوون بارهەڵگرەکان بەکەمی ڕێگەیان پێدەدرێت.
وتیشی، ژمارەیەکی زۆر لە بارھەڵگرەکان لە تورکیاوە ئامادەنین بەرەو ھەرێمی کوردستان بێن، ھۆکارەکەشی پەیوەندی بەدۆخی ئەمنی شارەکانی باکوری کوردستانەوە ھەیە کە بەهەزاران ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕاوەستاون. 
لەئێستادا تورکیا ھێزێکی زۆری سەربازی و ئەمنی زیاتری ڕەوانەی جزیرەو بۆتان کردووە، بۆ چەند جارێکیش رێگا سەرەکییەکانی ئەو ناوچەیە لەلایەن سوپای تورکیاوە داخراون. 
ز.ر