قائیمقامی سلێمانی لەبارەی كەمی غازەوە دڵنیایی دەدات

 
بەهۆی كەمبوونەوەی غازی ماڵان لە شاری سلێمانی نرخەكەی بەرز دەبێتەوه و هاوڵاتیان ترسی دروست بوونی قەیرانێكی تری لێدەكەن و قائیمقامی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، هیچ قەیرانیك لە ئارادا نییە و بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەوە تەنها بڕەكەی كەم بووەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەختیار عەبدولڕەحمان ؛قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی؛ ڕایگەیاندووە، بەهۆی نۆژەنكردنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم لە كارگەی دانا غاز بۆ ماوەیەكی كەم بەرهەمەكانیان ڕاگرتووه، بەڵام لە كەركوك-ەوە بڕی پێویستمان بۆ هاتووە و توشی هیچ جۆرە ئەزمەیەك نەبووین.
 وتیشی: “هەر فرۆشیارێك غازی شاردبێتەوە سزای دەدەین، بۆیە پێویستە ئەو بڕەی، كە هەیانە‌ بیخەنە بازاڕەوه تا ناچار نەبین ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەر بگرینە بەر”.
 قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەدڵنیایەوە لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممەی ئەم هەفتەیە‌ كارگە ئەكەوێتەوە كار و هاوڵاتیان دڵنیا ئەكەینەوە گرفتمان نابێت.
 
ز.ر