پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بكات.
ئەشواق جاف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكراشیدەكات ” تاوەكو ئێستا جوتیاران پارەی گەنم و جۆی ساڵی 2014 و 2015-یان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆداوە و سەرۆكوەزیرانیش بڕیاری خەرجكردنی ئەو پارەیەی داوە.
ئەو پەرلەمانتارە داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی عێراق دەكات روونكردنەوە بدەن لەبارەی خەرجنەكردنی پارەی جوتیاران.