له‌شاری رامه‌ڵڵای كه‌ناری خۆرئاوا‌و بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی یاسر عه‌ره‌فات سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین، گۆڕی ناوبراو هه‌ڵدرایه‌وه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه له‌پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی ته‌رمی عه‌ره‌فاتدا، بێجگه له‌ئاماده‌بوونی پزیشك و پسپۆڕانی عه‌ره‌بی، چه‌ندین شاره‌زای بیانیش به‌شداربوون و بڕیاریشه دوای شیكاریی پزیشكی، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت.
گۆڕی عه‌ره‌فات هه‌ڵدرایه‌وه
